ئیدیەم؛ زاراوە [1]
دەستەواژە؛ زاراوە؛ وشەیباو؛ وشەی دانراوی پەسندکراو.
ئیدیۆم چییە؟.
عەباس نادر قادر
ئیدیۆم: دەربڕینەکی کورتە کە چەند وشەیەکه، پڕمانا و بەهێز و خۆش گفتیشه، دەچتە خانەی ڕەوانبێژییەوه، جار هەیە وشەکانی ناو ئیدیۆم لەواتادا جیاوازە لەگەڵ هی فەرهەنگی. کە دەڵێ لەچاوی ماری ناگەڕێتەوە بەمانای ئازایی و جەسووری دێت، زۆربەی جاریش وەسفێکی مەبەستەکە دەکات تا جوانتر بێتە بەر ﮪزری گوێگرەکه، وەک دەڵێ (دەرێی سێوێکن بوونەتە دوولەت) واتە دوو کەسی جوانن و زۆر پێک دەچن.
ئیدیۆم لەزمانی کوردی بەسێ شێوە هەیه:
1 تێکچڕژاو دوو وشەی بەیەکەوەن یەک واتا دەدەن وەکوو گژوگیا، پێچ وپەنا.
2 یەکگرتوو، دوو وشەن یەک وەسفی ئەوی دیکە دەکات وەک زمان درێژ، سەرگەوره، مل پان...
3 تێک ئاڵاو؛ دوو وشەن تێک ئاڵاون ﮪەر وشەیەک مانایاکی خۆی هەیە بەڵام بەیەکەوە بن یەک مانا و مەبەست دەگەیەنێ وەک چڵکاوخۆر، بەکرێگیراو [2]
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,228
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!