ئێشی ددان بەخه و ناشکێ
ئێشی ددان لەقوڵايی پوک و دەمار-ەوە سەرچاوەی گرتووە کورد وتەنی(خوێن وگۆشتە) ئەوەی بريندارە بەهۆی ئازارەوەيە هاوار دەکات و کەسيش بێ ئازار هاوار ناکات، هەموو برينە قولەکان وەک ئێشی ددان و ژانی گورچيلەکان پڕسۆوبە ئازارن، بونيادەم هەر هێزو ووزەيەکی هەبێت ناتوانێ بارتەقای ئه و ئێش و ئازارە بێت، ئينجا له و ئيديۆمەدا(ئێش و خەو) تێکەڵکێش کراون کە خه و بەهيچ شێوەيەک ناتوانێ چارەسەری دەردە دڵی و زام و قرچەی جەرگ سوتان و لەدەستدانی ئازيزان و خۆشەويستان بکات واتە هەندێ گرفت بەچارەسەری کاتی و نەرمە شێلان هيچ سودێکيان نيە و تەنها چارەسەری ڕيشەکێشی هەتوانی هەندێ پێشهات و نەخۆشيەکانمانە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,863
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!