ئاب؛ ئاغستوس؛ ئۆگست؛ تەباخ؛ مانگی هەشتی ساڵی فەڕەنگی؛ هاڤینا پاشین.
فارسی: اوت [1]
ئاب: (فەرهەنگی خاڵ)
مانگی هەشتەم لە ساڵی ڕۆژی لە ناوەندی تەمووز و ئەیلوولدا کە سی و یەک ڕۆژە و تا بیست و یەکی ڕۆژ لە کەلووی شێردایە؛ لەوە بە دوا دەچێتە کەلووی سونبوولە. [2]
ئاب؛ ئاو
ئاو: فەرهەنگی شێخانی
ئاڤ؛ ئاب؛ ئام؛ ئوو؛ هاڤ؛ هام؛ هاو؛ هەڤ؛ هەو؛ یاو
ماددەیەکی شلی بێ بۆنی بێ تامە ڕەنگە، زۆری لە شوێنێکدا کۆبێتەوە شین دەنوێنێ لە بەشێک ئۆکسجین و دوو بەش هایدرۆجین پێکهاتووە، لە 100 پلەی سەدی دەکوڵێ دەبێتە هەڵم، لە دەرجەی 0 دەیبەستێ. [3]
نموونە لە هۆنراوە:
سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە
دەڵێی عاسی بووە لەو جێگە بەرزە!
سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دی:
بە گەرمی داوەرێ بەم تەرزە تەرزە؟!
نالی
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,874