بۆقێ دەقيڕێنێ دەمی پڕ با بێت
زووڕنا بەبێ پڕبا بوونی گوپی مرۆڤ لێ نادرێت، شەڕيش بەشير و مامەڵەش بەدراو نەبێت ئەنجام نادرێن، قيڕەقيڕی بۆقيش چ بەتاک ژەنيار بێت چ بەکۆمەڵ و کۆنسرێت پێويستيان بەدەم پڕبا بوون هەيە، ئەمەش گوزارشتيە واتە تا لە توانای خۆت ڕانەديت مەچووە مەيدانێ يان ئەگەر پشتت بەچيای سەفين نەداوە کارێکی قورس و ياخی ئەنجام مەدە، يان کلکێکی بەهێزت نەبوو وەک سەگ ئێسقانت پێ ناشکێت هەموو ئەمانە واتە ئه و کارەی کە کاری تۆ نی يە خۆتی لێ مەدە چونکە وتراوە(بۆقێ دەقيڕێنێ دەمی پڕ با بێت).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,269