هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕایگەیاند، چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانی بەردەوامیی هەیە.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دا لەبارەی ئەو چالاکییەوە هاتووە ڕۆژی 2ی شوباتی 2019 / 13ی ڕێبەندان لە گوندی تەل مەلاد لە شارۆچکەی مارعی حەلەب #شەڕڤان#ەکانمان لە گروپە چەتەکانیان دا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا ئەوەش هاتووە، چالاکییەکە لە قوڵەوە لە دژی چەتەکان ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە چالاکییەکەدا 5 چەتە کوژراون و 2 سەنگەری چەتەکان تێکشکێنراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفی چەتەکاندا.[1]
#04-02-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,146
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!