ڕاوی دوو کەروێشک بکەيت هيچيانت بۆ ناگيرێت
دوو گندۆرەش بە دەستێکی هەڵناگيرێت لە پەند و ئيديۆمدا لەزمانی کورديدا هاوشێوەی يەکتری لەدەربڕين-دا زۆرن، ئەم ئيديۆمە يەکێکيانە کە هاوشێوەی دەربڕينی(دوو گندۆرەش بە دەستێکی هەڵناگيرێت) هەڵبەت دوو کەروێشک کە ڕادەکەن هەريەکە و بە ئاڕاستەيەک دەڕوات ئەوەی بەدوايانيش دەکەوێت تەنها دەتوانێت بەيەک ئاڕاستە بەدوايان بکەوێت، بەپێچەوانەشەوە بەدوای هەردوو کيان بکەوێت هەردوو کەروێشک دەرباز دەبن و ڕاوێکی بەتاڵ دەبێت، ئينجا ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێت کە دەبێت مرۆڤ تەنها يەک کار بکات و پەرێز و پێمەڕەی فراوان نەبێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,772
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!