زۆرجار بەرگوێم کەوتووە کە کەسێک بەیەکێکی تری وتووە، ئەوە چیتە جاودەنێیتەوە، هێندە دێی و دەچی. من خۆم دەم زانی جاو چیه و جاونانەوە چیە، بەڵام هیچکام لەوانەی ئەم ووتەیەیان دەوت نەیان زانی ئەوەی وەک توتی دەیڵێن لە کوێوە هاتووە. بۆیە ئەم تابلۆیەم کێشا.
ڕیس خوری بادراوە بە تەشی. ڕیس ڕەنگ دەکرێ پێی دەڵێن جاو. بۆ ئەوەی جۆڵا بەڕە یان پۆپەشمین یا جاجم.....هتد بچنێ، پێویستی بە ڕایەڵە. ژمارەی ڕایەڵەکان بەپێی پانی چنراوەکە دەگۆڕڕێت. بۆ ئامادە کردنی ڕایەڵ لە جاو دوو دار دوور لەیەک بەپێی درێژی چنراوەکە دەچەقێنرێتە زەوی و جا کەسێک تۆپێ جاو بەدەستەوە ئەمسەروئەوسەر دەکات تا ژمارەی پێویستی جاو دەنیتەوە. مامۆستا سەربەست عەبدولرەحمان [1]
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 470
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!