قەوم بۆ ڕۆژی تەنگ، شمشێر بۆ ڕۆژی جەنگ
لە ڕژێمی خێڵگەرايی زۆری و بۆری هۆز جێگەی ئومێدە بۆ پەلامار و بەرگری لە ڕۆژی تاڵانی و بڕۆدا، هەڵبەت(قەوم) کەس و کار و خزم و خوێش دەگرێتەوە کە بۆ ڕۆژی(تەنگانە) بەهانا و بەکەڵک و دەبنە فريادڕەس، پيرەمێردی نەمر لەچوارينەيەکدا جێگەی ئەم پەندەی کردۆتەوە و فەرمويەتی:
ئەڵێن چاکترە کەس لەبێگانە
لەکاتی دەرد و ڕەنج و تەنگانە
شمشێر-يش کە چەکی زەمانەيە هەر لەکۆنەوە بۆ ئەميش ووتراو هەيە(شەڕ بەشير، مامڵەت بەدراو) کەواتە کڕين و هەڵگرتنی شمشێريش بۆ شەڕ و ڕووبەڕوو بونەوەيە، ئەم ئيديۆمە دەڵێت(ئەگەر قەوم بۆ ڕۆژی تەنگانە و شيريش بۆ ڕۆژی شەڕ بەکەڵەک نەێن بۆچی باشن؟).
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,380
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!