مەيمون هەڵدەپەڕێ خاوەنەکەی پارەی وەرئەگرێ
مەيمون زۆر کورد بەکاريهێناوە بەتايبەت بۆ مەبەستی(ناشيرينی و گاڵتەجاڕی) لێرەدا وەک ڕەنج بەخەسار خراوەتە ناو ئه و ئيديۆمەوە، مەيمون ئه و ئاژەڵەيە کە زۆر جوان دەتوانێت لاسايی مرۆڤ بکاتەوە، لە جموجۆڵ و هەڵسوکەت هەتاوەکو لەشێوە و ڕووخساريش ئەگەر مەيمونێک لەناو کوردان بەخێو بکرێت پێی بڵێی مرۆڤ چۆن شايی دەکات بەهەمان شێوەی شايی دەتوانێت گوزرارشت و هەڵبپەڕێت، ئەگەر لە ئەوروپاش بێت پێی بوترێت(دانس) بکە ئەوا بێ سێ و دوو(دانس)ت بۆ دەکات، بەڵام لەکوردستان و ئەوروپا بەرامبەر ئەم لاسايی کردنەوەی مەيمونەکە خاوەنەکەی بەخششێک وەردەگرێت، ئەمەش بووە بەدەربڕ و ئيديۆم و وتراوە(مەيمون هەڵدەپەڕێت، خاوەنەکەی پارەی وەرئەگرێت) واتە وەرزێر و جۆوان و کرێکار و گەدا و(رەعيەت) هيلاک و ماندووە کەچی بەرهەمەکەی بۆ سەرکار و خاوەنکار و ئاغايە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,078
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!