نانەکەت دەخوات و سفرەکەشت دەدڕێنێ
نان و خوان(سفرە) زۆر کەسی لەسەر کۆدەبێتەوە چ ئەوانەی شايستە بن چ ئەوانەی لە ڕێگە و پێگەی ئه و سفرە و خوانە نەبن، نان لە پێشيناندا ئەگەر دز-يش بيخواردبووايە دەيووت(نمەکگير) بووم دەستی لە دزی ئه و ماڵە هەڵدەگرت ئەگەر بە پاشۆل(چارۆگە) زێر و زيوو لە کۆڵی بوايە دايدەنايەوە، بەڵام بەداخەوە لەم سەردەمانە خەڵکانێک پەيدابوون نانەکەشت دەخۆن و نانەکەتيان هەندە بێ خوێ دێتە بەردڵان نمەک گير-يش نابن ئينجا بۆيان بڕەخسێت لەماڵت دەڵەوڕێن و لە ناموست ڕاموسان و لەسڕ و ڕاز و پەنهانيشت دەهۆڵ دەژەنن به و جۆرە کەسانە دەوترێت(نانەکەت دەخوات و سفرەکەشت دەدڕێنێت) واتە نمەک بەحەرامن و نان و نمەک نەک کوێريان ناکات بەڵکو دەتوانن دەست ببەن بۆ ناموس و ماڵ و حاڵت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,125
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!