بەڕێزان سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیرانی بڵاوکراوەی(الانصات المرکزی)
بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی(الانصات المرکزی)و لەیادی یۆبیلی زیوینی هەواڵنامەکەتان جوانترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم و هیوادارین ئەم یادە هاندەربێت بۆ پێشکەوتن و بەرهەمی زیاتر و بەردەوام بونتان لەگەیاندنی زانیاری بۆ خوێنەران.
هەواڵنامەی (الانصات المرکزی)هەمیشە سەرچاوەیەکی گرنگی وەرگرتنی زانیارییە بەزمانی عەرەبی بۆ هەمووان، لەماوەی تەمەنیشیدا بە سەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ستافە ماندونەناسەکەی، لەرووماڵی تەواوی ڕووداو و پێشهاتە گرنگەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان، بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی پڕ زانیاری پێگە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و شایستەی بەرزنرخاندن و شانازییە.
ئومێدەوارین ئەم هەواڵنامەیە لە ئاسمانی میدیای کوردستانیی و عیراقیدا هەر لە درەوشانەوە و سەرکەوتندا ببینین.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#12-03-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,934
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!