شوێنەوارەکانی #کفری# کە مێژوویان 300 ساڵێک دەبێت، بەهۆی پشتگوێخستنیان و جێبەجێنەکردنی بڕیاری نۆژەنکردنەوەیان، مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.
کارزان نزیکەی حەوت ساڵە فۆتۆگرافەری دەکات، بە کامێراکەی وێنەی شوێنەوارەکانی کفری دەگرێت و ئەر شیفان دەکا. کارزان دەڵێ ''وێنەی زۆرم گرتوون، خانوو لە گەڕەکە کۆنەکان، قشەڵه، سەرا هەمووی نەماون و ئەمەش (قەیسەریی کۆنی کفری) نامێنێ. شوێنەوارەکان بۆ نەوەی داهاتوو دەبنە ئەرشیف و لە وێنەکاندا دەبینرێن.
لە کفری زیاتر لە 30 شوێنەوار هەن، گرنگترینیان تەپەی گاوران، گۆڕستانی باوه شاسوار، قشڵەی کۆن، حەمامی کفری، سەرای کفری و ماڵی مەجید پاشای بابانن.
ماڵی مەجید پاشا یەکێکە له و شوێنەوارانەی مێژووی دروستکردنەکەی بۆ سەدەی نۆزدەیەمی زایینی دەگەڕێتەوە و، ئێستا لە لێواری لەنێوچووندایە.
ستار مەجید، مامۆستایە و دەڵێ ''مێژووی کفری 300 ساڵێک دەبێ، چوارڕیانی #کرماشان# - #کەرکووک# - #سلێمانی# - بەغدا بووە. شوێنی ژیان بووه، ئه و شوێنەوارەی پشتم ماڵی مەجید پاشا بوو. جاران بێرەدا تێدەپەڕیت هەستت دەکرد لە ئیتاڵیا و ڕۆمای، ئەوەندە باڵەخانەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بوو، حەیف ئیدارەی #گەرمیان# و حکومەت مێژووی کفرییان پشتگوێ خستووه.
حەوت ساڵ بەر لە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی 21 ملیار دیناری دا بۆ دووبارە دروستکرنەوەی قەیسەری کفری، کە 315 دووکان و چوار خانی گەورە و دوو دەروازە دەگرێتەوە، دیزاینەکەی لە تاران بۆ کراوە بەگوژمەی 364 ملیۆن و وەستای خاوەن ئەزموونی بۆ پەیداکرا، بڕیاربوو دەست بە کارکردن بکەن، بەڵام قەیرانی دارایی و شەڕی #داعش# هەموو شتکیان وەستاند.
جەلال نووری قایمقامی کفری لەمبارەیەوە دەڵێ ''دیزاینی بۆ کرا، پارەشی بۆ تەرخانکرا، بەڵام قەیرانی دارایی وەستاندی. ئێمە چاوەڕێی حکومەتی نوێین بودجەی بۆ دابینبکاتەوه.
لەسەر نەخشەی شوێنەوارەکانی باشووری کوردستان، زیاتر لە سێ هەزار و 500 شوێنەوار هەن، ئێستا زیاتر لە 50 تیمی زانکۆ و نێودەوڵەتی و ئەوروپی و ژاپۆنییەکانیش سەرقاڵی پشکنینن بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری زیاتر، چاوەڕوان دەکرێت بە تەواوبوونی کاری ئەوان ژمارەی شوێنەوارەکان دەگاتە 10 هەزار شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان.[1]
#14-03-2019#