بەرێوەبەرايەتی ناحيەی #تەقتەق# بەرێز(عومەر ئەحمەد) بەرێوەبەری شارەدێيەکە بەپشت بەستن بەنوسراوی ژمارە(28)ی 25/3/2019ی بەرێوەبەرايەتی بەنداوی #دوکان# /کارگێڕی و پەيوەندی تەلەفۆنی ئەم ئاگادارييەی لای خوارەوەی بڵاوکردەوە لە27/3/2019 تاوەکو خەڵکی سنوری شارەدێی ئاشتی و تەقتەق کەمترين زيانيان بەرکەوێت ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادار و ڕوونکردنەوەکەيە:
ئاگاداری و ڕونکردنەوە
هاوڵاتیان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژە گەشتیاری و پەلەوەریەکان و حەوزە ماسی و کانەکانی چەو و لم لە سنوری هەردوو ناحیەی #ئاشتی# و تەقتەق ئاگادار دەکەینەوە کە بڕیار وایە کاتژمێر (7) ی بەیانی ڕۆژی پێنج شەمە 28 ی 3 ی 2019 بڕێکی تری ئاوی دەریاچەی دوکان کەبەنزیکەی یەک مەتری تر بەرز دەبێتەوە، بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەستن بە گواستنەوەی تەواوی کەلوپەلو ئامێر و کەرەستەکانتان لە سنوری حەرەمی زێیەکە بۆ شوێنێکی تری پارێزراو، ئەم ئاگاداریە لەدوای پەیوەندی تەلەفۆنی هەریەک لەبەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دێت لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,997
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!