ئەچمە جێیەک کە گۆشتێ بگرم، نەوەک دەردێ بێت کەوا پێی بمرم
لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەچمە جێیەک گۆشت بگرم، نەک دەردێ بگرم، پێی بمرم.
جێگە لە دنیابینی مرۆڤەکاندا پێناسەی جیاوازی هەیە، ئەو جێگەیەی لەلای کەسێک بەهادارە، لەوانەیە لای کەسێکی تر ئەو بەهایەی نەبێت، بە یەکێک ئەوترێ کە جێگەیەکی پێ باش بێت بەڵام کە چووە جێگەکە، تێڕوانینەکەی وا دەرنەچێ و تیایدا نەحەوێتەوە و پشوو نەدا. [2]