نووسینی : سلێمان سایغ
وەرگێڕانی: عەزیز گەردی
ئەم ڕۆمانە هەندێ پەردەی ڕەوشتپەروەری دەگێڕێتەوە و بڕێ هەڵوێستی ڕووتبوونەوە و قوربانیدان پێشکەش دەکا، کە لەسەر شانۆی مێژوودا ڕوویان داوە و ڕۆیشتوون و دەوسی خۆیان بۆ نەوەکانی دواوە جێهێشتووە. بۆ ئەوەی دڵسۆز و باوەڕداران پەندی لێ وەر بگرن. ئەوسا گەنجەکان، بۆ خزمەتی گروەندە و خێزان و نیشتمان، پەندی باوەڕ لەپاڵەوانی قوربانییەکان و پیاوانی ڕووتبووەوە وەربگرن و پەیڕەویان بکەن. دەزانن خۆشەویستییان بۆ خێزان و نیشتمان تەنیا لە خۆشەویستیی خواوەیە. ئەمەیە ئامانجی ئەم ڕۆمانە مێژووییە. ئامانجێکی تریشی هەیە ئەویش ئەوەیە ڕووناکییەکی تازە دەخاتە سەر ڕووداوێکی مێژوویی، کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی چڕ ڕووی داوە. تا ئەمڕۆیش تۆژەرەوان خەریکن لێی دەکۆڵنەوە. ئەویش ڕۆژگاری بڵاوبوونەوەی ئایینی کریستیانییە لە ئێراق و وڵاتی ناو دوو زێیان (میزۆپۆتامیا) دا. (ئەدەی شێر) ، لە پەڕتووکی (کلدۆ و ئاشور) لەم بابەتەی کۆڵیتەوە و بەشێکی تێروتەسەڵی بۆ تەرخان کردووە و بەڵگەی پەرتوبڵاوی مێژوونووسانی کۆنی لە بەرەبەیانی مێژووەوە، لەبارەی دامەزرانی کڵێسەی ڕۆژهەڵاتی لەسەر دەستی دوو تەتەر: (ئەدەی) و (ماری) ی قوتابییانی ڕۆژهەڵات، کۆکردووەتەوە. [1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,559
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!