ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی-زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: #10-02-2023#
$ژیاننامە$
زارا محەمەدی ناسراو بە (=KTML_Bold=دایکی زمانی کوردی=KTML_End=) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی #دێولان#ی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردووە، و وەکوو هێمای خوێندنی زمانی کوردی ناسراوە. زارا محەمەدی ژیانی ھاوژینی لەگەڵ سەیوان ئیبراھیمی پێکھێناوە کە ئەویش ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژینە.
بۆ یەکەم جار زارا لە مانگی ئایاری ساڵی 2019 دەستبەسەرکرا، و پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنی بە پێدانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی، و تا کاتی ڕاگەیاندنی دانشتنی دادگاکەی ئازاد کرا، پاشان لە ساڵی 2020 لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە، و بە سەرۆکایەتی (دادوەر سەعیدی) بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاساییش و نیشتمانی ئێران، سزای 10 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام لە هەمان ساڵدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران و لقی چوارەمی دادگای پارێزگای سنە، بە سەرۆکایەتی (دادوەر مستەفا تەیاری) سزای بەندکردنی لە 10 ساڵ بۆ 5 ساڵ کەم کرایەوە. لەگەڵ ئەوەی زارا محەمەدی، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای ساڵ و مانگێک لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا، کە ھەفتەیەک بەر لە ئازادکردنی، ڕێبەری باڵای ئێران، (عەلی خامنەیی) فەرمانی لێبووردنی بۆ ھەزاران کەسی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022ی ئێران دەرکرد.
لە ڕۆژی 10 شوباتی ساڵی 2023 زارا محەمەدی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: ❞=KTML_Bold=ئەمڕۆ ھەینی درەنگانی ئێوارە بەبێ ئاگاداریی خۆم، بنەماڵەم، ھاوڕێیان و ئەندامانی ئەنجوومەنی نۆژین و پارێزەری بەڕێزم، بە شێوازێکی بەتەواوەتی بەپەلە لە بەندینخانە دەرکرام بەبێ ئەوەی کە داخوازیی لێبووردن لەلایەن خۆم یان پارێزەرەکەمەوە پێشکەش کرابێ. و پێشتر من خۆم بە بەندینخانەم ڕاگەیاندبوو، و لە ڕێگەی پارێزەرەکەشم بە دەزگای دادوەری ڕام گەیاندبوو کە بە ھیچ شێوازێک داخوازیی لێبووردن پێشکەش ناکەم. بە ھیچ شێوازێ ئەم داخوازیشمە قەبووڵ نییە. ھەروەھا پێشتر، دەستبەسەرکردنم و سزادانم بە شێوازێکی بەتەواوەتی ناڕەوا، بەبێ بڕیاری خۆم و بەدەستی خۆم نەبوو، ئەمڕۆیش دەرکرانم لە بەندینخانە بە ھیچ شێوازێ بەدەستی خۆم نەبوو چونکە من باوەڕم بە بیروباوەڕ و بە ڕێگاکەی خۆم ھەیە، و تا کۆتایی ژیانم لەسەر بیروڕاکەم ھەم، و تا کۆتاییی ژیانم درێژەدەری بیروڕاکەمم=KTML_End=.❝
هەروەها بە دوو کۆپلە لە دیوانی #قانع# کۆتایی بە قسە کانی هێنا:
گەر چی دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی ھیوای بە بەندیخانەیە
[1] [2]