بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو مام شەوکەت کۆڕی
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆم و تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی ناسراوی ناوچەکە مام شەوکەت کۆڕی-م بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێ، خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
مام شەوکەت کۆڕی، لە تەمەنی خۆیدا هەمیشە قارەمانانەو کۆڵنەدەرانە یەکێک بووە لە تێکۆشەران و هەمیشە بەماڵ و موڵکی خۆی خزمەتی شۆڕشی کردووەو نەترساوە لەزوڵم و زۆرییەکانی بەعس، دوای دەستگیرکردنی و بەندکردنی بەحوکمی هەتاهەتایی و دواتر ئازادبوونی بەلێبووردنی گشتی تۆزقاڵێک لەبڕوای ئەوی کەم نەکردەوەو بەردەوام بوو لە خەبات و خزمەتکردنی شۆڕش و لەدوای ڕاپەڕینیش وەک کادیرێکی چالاک و دڵسۆزی کۆمەڵایەتی لە شەقڵاوەو دەوروبەری خزمەتی دەکرد.
کۆچی دوایی مام شەوکەت زیانێکی گەورەو لەدەستدانی کەسایەتییەکی گەورەی کۆمەڵایەتی و قارەمانەو هیواخوازم خوای گەورە سەبووری هەموومان بدا.
أنا لله وأنا الیه ڕاجعون
کۆسرەت ڕەسول عەلی
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#29-05-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,782
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!