وەرگێرانی: #عەزیز گەردی#
رۆمانی ئەو پیاوەی بەتەنیا سەفەری کرد نووسینی کۆنستاتین ڤرجیل گیورگیوی نووسەری سەعات بیست و پێنج، وەرگێڕانی مامۆستا عەزیز گەردی بڵاوکراوەی ئاوێرم خوێندنەوە.
رۆمانەکە باس لە ڕۆژانی نووسەرێک لە ڕۆمانیا و سەردەمی پێش شەڕەکانی دووەمی جیهان و دەرئەنجامەکانی شەڕەکە و نووسینی کتیبەکانی و دوا ڕۆژی ژیانی لە پاریس دەکات. ڕۆمانەکە بە کوردییەکی زۆر جوان و وەرگێڕێکی شایستە و کورییەکی شیرین دەرچووە.
لەو کتێبە ئەو زاراوەم بۆ جوانی و نوێی لە نووسینی کوردی تۆمارکرد:
سپێدەدەم، هوون، بڕازێی، پاملێ، سەرشار، زی، هەڵاژێ، بژی، ئەفەرۆز، دووز، بێپیڤان، جمین، شەهت، زیباڵ، لۆتکە، گەوشەک، دەرەک، مەرێزە، نێز، هێمان، ڕیچۆڵ، بارکۆک، پەرتەک.
ئەو دوو ڕستەش دەنووسمەوە: شەڕ، نووسینەوەی زەحمەتە. ل234.
مرۆڤ کە لە زیندان دەردەچێ، زۆر تینووی ڕەنگ و نەرمی و ناسکییە، ل296.
رۆمانەکە و زمانەکە و ڕێنووسەکە شیاوی خوێندنەوەیە. ئەوەش دەڵێم ڕۆمانەکە تژییە لە ڕووداوی مێژوویی. [1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,350
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!