ناوی پەرتووک: توندوتیژی و ئیدارەی ململانێی سیاسی لە فیکری ئیسلامیدا
ناوی نووسەر/وەرگێڕ: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / عەبدوللە کەستەرانی
زنجیرە: 10
ژمارەی لاپەڕە: 163
ساڵی چاپ: 2010
ئەم پەرتووکە دەیەوێت ئەوە بچەسپێنێت کە ئازادیی ڕادەربڕین بنەمایەکی قورئانییە و هیچکات هۆکاری پەرتەوازەیی موسڵمانان نییە، وەک ئەوەی خەڵکانێک لێی دەترسن و لەبەر ئەوەش مراندوویانە، یا خەریکە دەیمرێنن، ئەمەش دیکتاتۆر و ستەمکارە فکری و سیاسییەکان کەڵکیان لێ وەرگرتووە. بەپێچەوانەوە، ئازادیی ڕادەربڕین هۆکاری یەکبوونە، نەک هەر ئەوەندە؛ بەهێزترین هۆکاری یەکبوونی موسڵمانانە لە ڕوانگەی ڕواڵەتێک لە ڕواڵەتەکانی یەکبوونی ئیسلامی کە یەکبوونی هزرییە، نووسەر هەوڵی داوەبابەتەکەی لە سێ بەشدا تاووتوێ بکات: لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستۆتەسەر یەکبوونی هزریی نێوان موسوڵمانان و هۆکارەکانی یەکبوونی هزری و ڕایەڵەکانی. لە بەشی دووەمدا، نووسەر باسی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات و بنەما شەرعییەکانی دەخاتە ڕوو و باسی شمولیەتی تێڕوانین دەکات و واقعی بوون و بابەتی بوون تیایدا دەخاتەڕوو. لە بەشی سێیەمدا، نووسەر تیشک دەخاتەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و یەکبوونی هزری لە واقعی ئەمڕۆی موسوڵماناندا.
بڵاوکار: سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوە & پەیمانگای جیهانی فیکری ئیسلامی [1]
קרא את הספר: توندوتیژی و ئیدارەی ململانێی سیاسی لە فیکری ئیسلامیدا
הורדה כוללת:
441 פעמים
ברצוננו לשאול את כל הסופרים, מתרגם ומו"ל בכדי להודיע לנו אם הם אינכם חשים בנוחים עם הספרים שלהם שהורדו משרת כורדיפדיה.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,430