زمانی ستانداردی کوردی
زمانی ستاندارد، کە زمانی(ئەدەبی یەکگرتوو، زمانی فەرمی، زمانی نووسین، زمانی باڵا، زمانی هەمووان، زمانی دەوڵەتی و زمانی دەستووری) یشی پێدەڵێن، ئەو شێوە زمانەیە کە لە سەر ئاستی نەتەوەیەک، یان لە سنوری دەوڵەت و دەسەڵاتێکی حوکمرانی دیاریکراو لە بواری نووسین و خوێندن و کاری فەرمی کارگێڕی بەکاردەهێنرێت.
لە ئێستادا، کە پرسی دامەزراندن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لەباشووری کوردستان بوەتە پرسێکی جێی بایەخ و مشتوومڕی سیاسی ڕۆشنبیران و ئەکادیمیان، بونی زمانێکی ستاندارد و یەکگرتوو وەک یەکێک لە پایەو کۆڵەکە سەرەکییەکانی دامەزراندنی دەوڵەت، زیاتر گرنگی خۆی دەسەپێنێت.
ئەم کتێبە گفتووگۆی ڕۆژنامەنووسییە بە بەشداری (26) کەسی شارەزا و پسپۆڕ و بە ئاگا لەزمانی کوردی کە بریتین لە (محەمەد مەعرووف فەتاح، محەمەد مەحوی، وریا عومەر ئەمین، شەفیق قەزاز، عبدولوەهاب خالید، عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس، هۆگر مەحمود، ڕەفیق سابیر، جەمال عبدول ، دڵشاد عەلی، ڕەفیق شاوانی، #فەرهاد شاکەلی# ، عبدوڵلا حەسەن زادە، سەباح ڕەشید قادر، بەکر عومەر عەلی، کامیارسابیر، عبدوڵڵا مەردۆخ، نەریمان خۆشناو، حەمەنوری کاکی، ئەحمەد میرە، سەلام خۆشناو، ڕشید فەندی، تریفە عومەر، حەمەی مەلاکەریم)
دەسەڵاتی سیاسی باشووری کوردستان، دەتوانێت ڕای ئەم کەسانە لە کاتی بریاردان لەسەر زمانی ستاندارد بەهەند وەربگرێت و دەکرێت ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەکی زانستی پڕ بایەخ لەلایەن توێژەران و ناوەندە ئەکادیمی و زانستییەکانەوە سوودی لێوەربگیرێت.
زمانی ستانداردی کوردی
بابەت :گفتووگۆی ڕۆژنامەنووسی
سازدان و ئامادەکردنی : کامیل عومەر
دیزاین : هەرێم عوسمان
نۆبەتی چاپ : چاپی یەکەم 2017
شوێنی چاپ : چاپخانەی کارۆ سلێمانی