وەرگێڕ.
دارا فایق لە ڕێکەوتی #01-01-1992# لە دایکبووە، خەڵکی گوندی کۆڵیتانی سەر بەقەزای پێنجوێنە.
لە ئێستادا لە قەزای سەیدسادق دادەنیشێت. باوکی ناوی(فایەق ئەحمەد)ە و دایکیشی ناوی (مریەم سابیر)ە.
قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی(کۆڵیتان و چەوتان)تەواوکردووە.
قۆناغی ناوەندیی لە قوتابخانەکانی(تەڕاتەوەن و ناڵپارێز) و قۆناغی ئامادەیشی لە قوتابخانەی (ئامادەیی سەیدسادق) تەواوکردووە.
دەرچوی بەشی ئینگلیزیە لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی بۆ ساڵی 2015—2106.
چەندین ڤیدیۆی لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا ژێرنووسکردووە بۆ زمانی کوردی.
لەبەرواری 01-05-2019 دەستیکردووە بە کاری وەرگێڕان و بەرهەمێکی چاپکراویشی هەیە کە ڕۆمانێکە بەناوی (چیرۆکی خۆشەویستی). [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,200
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!