$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئاژانسی میهر لە زاری جەلال قەڵاشاخانی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری پاڕێزگای #سنە# بڵاویکردۆتەوە نۆهەمین پێشانگای کتێبی لەڕۆژانی 2 بۆ 7 ی مانگی ئۆکتۆبەر ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و له و پێشانگایە دەزگاکانی چاپ و پەخشی ناوخۆیی و بیانی بەشدار دەبن.[2]
$باشووری کوردستان$
- مامۆستایانی گرێبەستی سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و بڕیاری بەردەوامی خۆپیشاندان دەدەن تا ئەوکاتەی وەڵامیان دەدرێتەوە. دەستەی نوێنەرانی گرێبەست لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: ماوەی 6 ساڵە وانە دەڵێینەوە، بەڵام تائێستا هیچ تروسکاییەک بۆ کردنمان بە هەمیشەیی نابینرێت و هیچ ئومێدێکمان بە بەڵێنەکانی حکومەت نیە.[1]
- بەهاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی سی پی تی، خانەوادەی ئەو کەسانەی لەبۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیاو ئێران شەهیدبوون، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا داوایان کرد ئەوکەسانەی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کوژراون بەشەهید بناسێنرێن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- دادگای ئەنقەرە بریاری ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی #هەدەپە#یدا، نوێنەری هەدەپەش لە باشوری کوردستان دەڵێت: دوای شەش مانگی تر بە تەواوی ئازاد دەبێت.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,608
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!