$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە سنووری شاری #سەردەشت#دا، کەوتنە بۆسەی هێزی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەحیەدین مام خدری، بەسەختی بریندار کرا.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362608/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەحیەدین مام خدری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەحیەدین مام خدری=KTML_ImageCaption_End=
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 10:45ی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە گوندەکانی سنووری گارە-یان لە ناوچەی #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# بۆردومانکرد. بۆردومانەکە لە یەک کاتدا لە دژی چەندین گوند ئەنجامدراوە. بۆردومانەکە بەشێوەیەکی تایبەت و چڕ گوندی سپیێندار و دەورووبەری کردووەتە ئامانج. بۆردومانەکە زیانی بە زەویی و زاری هاووڵاتییان گەیاندووە.[2]
- لە شاری #سلێمانی# لە مەراسیمێکی تایبەتدا کۆی بەرهەمەکانی شاعیری بەناوبانگی کورد (#شێخ سەلام# عازەبانی) لە سێ بەرگدا بڵاوکرایەوە.[1]
- هەشتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی خواردن، جلوبەرگ و کەلوپەلی نێوماڵ لە دهۆک کرایەوە و بۆ ئەمساڵ 60 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداری دەکەن.[3]
- بەڕێوەبەری گومرگی #گەرمیان# دەستگیردەکرێت، گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت: لەسەر بڕیاری دادگەی دەستپاکی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی دەرچووە و ئێستا دۆسیەکەی لای پۆلیسە تاوەکو یەکلایی دەکرێتەوە، دەستبەسەردەبێت.[3]
- بڕیاربوو ئەمڕۆ، لەپارێزگای #هەڵەبجە# لەزیادکردنێکی ئاشکرادا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی 1 تا 9ی ئەو پارێزگایە بفرۆشرێت، بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە هیچ کەس ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات.[4]
- سەنتەری چالاکی گەنجانی #کەلار#، پێشانگایەکی شێوەکارییان بۆ نیشاندانی دەستڕەنگینی فێرخوازانی سەنتەرەکەیان کردەوە، هەشت کوڕ و 16 کچی شێوەکار بە 51 تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ بەشدارییان کرد.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە مۆزەخانەی شاری سلێمانی، بە هاوکاری ناوەندی حەوت ڕەنگە، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ شێوەکار #فائیزە فاتحی# خەڵکی شاری #سنە# لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کرایەوە. بەرهەمەکانی ئەو شێوەکارە پێکهاتووە لە 17تابلۆ، چواری گرافیکە و 13ی بە ناوی شاخە و زۆرێک لە ڕەنگی جیاواز تێیدا بەکار هاتووە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- پارتی ئازادی هۆڵەندا کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە پێشنیارپرسێکدا بۆ پارلەمانی ولاتەکەی ڕاگەیاند: لە #عەفرین# چەتەکانی #داعش# لە بری دەوڵەتی تورکیا شەڕ دەکەن و پێسیوستە لە سەر پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ داعش ناتۆ لێپرسینەوە لە ڕژێمی تورکیا بکات.[2]
- پەیمانگەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند: تادێت ڕێژەی بێکاریی لە تورکیا بەرزدەبێتەوە و بەهای لیرە-یش لە دابەزینی بەردەوامدایە، لەکاتێکدا لەچەند ساڵی ڕابوردوودا بەڕێژەی 30% بەهاکەی لەدەستداوە.[1]