01-07-1957 لە سلێمانی هاتۆتە جیهانەوە.
1979 ڕۆیشتووە بۆ کۆماری ئەڵمانیای فیدرالی.
ساڵی 1995 لە زانکۆی ئۆتۆ-فریدریش بامبێرگ خوێندنی فەلسەفە وەک بەشی سەرەکی، سایکۆلۆژی و زانستە ڕامیاریەکان وەک بەشی لاوەکی، تەواوکردووە و بڕوانامەی ماگیستەر ئارتیومی وەرگرتووە.
1995-2004 لە ئەڵمانیا وەک تەرجومانی ئازاد بۆ زمانەکانی ئەڵمانی و کوردی و ئەرەبی کاری کردووە، هەروەها لە 1998 هەتا 2003 کتێبخانەی هەبووە لە شاری درێزدن.
ژونیۆی 2004 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
ژولای 2004 لە زانکۆی کۆیە، بەشی سایکۆلۆژی، دامەزراوە، ئۆگوستی هەمان ساڵ دەستبەکاربووە.
ساڵی 2014 پلەی پرۆفیسۆری یاریدەدەری وەرگرتووە.
$بەرهەمەکان$
1-نووسین
ژان ژاک ڕوسۆ. بیر و هوشیاری. سلێمانی 2007 (کتێب)
لەتەک فێنۆمێنە ئەدەبییەکاندا. بیر و هوشیاری. سلێمانی 2006 (کتێب)
هونەرمەند و کولتوور (نووسین و هەڤپەیڤین)، سلێمانی 2009 (کتێب).
رێنێ دێکارت. داڕشتن و ڕەخنەی فەلسەفەکەی، گۆڤاری ئایندە، ژ 58، 2004 (لێکۆڵینەوە)
هەوڵێک بۆ نزیککەوتنەوە لە دیالێکتیکی نێگەتیڤی ئادۆرنۆ. ئایندە. ژ 56، 2004 (لێکۆڵینەوە)
تێگەی میمێزیس لای ئەڕیستۆتێلیس. گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژمارە 5، ساڵی 2006 (لێکۆڵینەوە)
تێگەی کات و شوێن لای پلاتۆن. گۆڤاری زانکۆی کۆیە ژمارە 7، ساڵی 2007 (لێکۆڵینەوە).
سارتر لە ڕۆمانی وشەکانەوە. گۆڤاری ڕامان 2007 (لێکۆڵینەوە)
کێشەی پەروەردەی فێرکاری لە هەرێمی کوردستان. ڕەخنە و ئەلتەرناتیڤ. گۆڤاری کوردۆلۆجی. سلێمانی 2008 (لێکۆڵینەوە)
رێنیسانس-هومانیزم لە ئەوروپا. گۆڤاری نۆڤین 2009 (لێکۆڵینەوە)
ئێدموند هوسەرل. گۆڤاری ئایندە. سلێمانی 2009 (لێکۆڵینەوە)
سۆسیالیزاسیۆنی منداڵ هەتا قۆناغی پێش هەرزەکاری، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، ژ 23، ساڵی 2012 (لێکۆڵینەوە)
تیۆریی وێنە لە فەلسەفەی هوسەرلدا، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی، ژ 39، 2013 (لێکۆڵینەوە)
لەبارەی سێ لێچواندنەکەی پلاتۆن لە دیالۆگی ‘کۆمار‘دا، گۆڤاری زانکۆی کۆیە، 2013.
نظرية الوعي عند جان بول سارتر، مجلة الفلسفة، جامعة المستنصرية، العدد 10، 2013.
رۆڵی گەمە لە گەشەی کەسێتیی منداڵدا. سایتی کوردستانپۆست و دەنگەکان
2- وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە
رێنێ دێکارت. سلێمانی 2008 (کتێب)
ئانێماری گێتمان-زیفەرت. ڕێبەرییەک بۆ ئێستێتیک. سلێمانی 2009 (کتێب)
لەبارەی مارتین هایدێگەر، کۆمەڵە لێکۆڵینەوە، سلێمانی 2012 (کتێب)
ڤۆلفگانگ بۆرشەرت. گوڵە سەگ. گوێتەبورگ 1985 (کۆمەڵە چیرۆک)
ڤۆلفگانگ بۆرشەرت. لەودیو دەرگای دەرەوە. (شانۆنامە. 1984 لە سوید لەسەر شانۆ نمایشکراوە، لە دەرهێنانی تەها باراوی)
3- لێکۆڵینەوەی وەرگێڕراو لە ئەڵمانییەوە (هەندێکیان)
هانز-یۆئاخیم تورک: پۆستمۆدێرنە، گۆڤاری سەردەم، ژ 60، 2009
ئولریش ڕودۆلف: ئەبوبەکری سازی، گۆڤاری سەردەم، ژ 59، 2009
ڤاڵتەر ڕێزە-شێفەر: لیۆتارد، گۆڤاری سەردەم، ژ 61، 2009
گێرت هێندریش: ئیبن ڕوشد، گۆڤاری سەردەم، ژ 68، ساڵی 2011
کارل یاسپەرس: فەلسەفە چییە، گۆڤاری کۆنسێپت، ژ 4، 2011
ئولریش ڕودۆلف: ئیبن ڕوشد، گۆڤاری سەردەم، ژ 70، 2012
کارۆل زاوەرلاند: ڕێبەرییەک بۆ ئێستێتیکی ئادۆرنۆ، گۆڤاری کۆنسێپت، ژ 5، 2012
ئیمانوێل کانت: پێشگۆتن بۆ هەر مێتافیزیکێک کە بشێت لە ئایندەدا ببێت بە زانست. بەشی یەکەم. گۆڤاری سەردەم، ژ 75، 2013.
ئیمانوێل کانت: پێشگۆتن بۆ هەر مێتافیزیکێک کە بشێت لە ئایندەدا ببێت بە زانست. بەشی دووەم. گۆڤاری سەردەم، ژ 76، 2013.
بەسیاسیکردنی هونەر. ڕۆژنامەی هاوڵاتی، ژ، 2014.
$گۆتار (هەندێکیان)$
کێشەی پەڕێنەوە لە دۆخی سروشتەوە بۆ دەوڵەتی ماف، هاولاتی، ئاوگوست 2009
تاوان دژی گەلێک، سایتی سبەی، 05.03.2011
جەبانی چییە؟ سایتی سبەی، 14.03.2011
کورسی. سایتی سبەی، 27.08.2012
یادکردنەوەی سلێمانی، سایتی سبەی، 17.11.2012.
بەدڕەفتاری لەنێو داماوییەوە، کوردستانپۆست.
پرسی شۆڕش 1، کوردستانپۆست.
پرسی شۆڕش 2، کوردستانپۆست.
پرسی شۆڕش 3، کوردستانپۆست.
پرسی شۆڕش 4، کوردستانپۆست.
تەنگژەی ئەخلاق لای کوردەکانی ئێراق، کوردستانپۆست.
خوێڕیی سیاسی. کوردستانپۆست.
خۆپیشاندانەکانی دوای 17ی شوبات
هەڤپەیڤین (هەندێکیان)
دۆز و کێشەکانی فەلسەفه، سازدانی غەفور هیرانی، 2005.
دیدار لە بارەی فێنۆمێنۆلۆگیی هوسەرل، سازدانی هەرێم عوسمان، گۆڤاری ئایدیا، 2013.
رۆڵی فەلسەفە، سازدانی ئەردەلان عەبدوڵا، هاوڵاتی
کێشەکانی فەلسەفە، ڕۆژنامەی هاوڵاتی، ژ، 2013.
سێکسفرۆشی لە کوردستان، جەماوەر.
سەبارەت بە گرنگیی فەلسەفە بۆ کۆمەڵگە، کاکێشان.
فەلسەفە چییە؟ سازدانی پێشڕەو محەمەد، چاودێر.
فەلسەفەی دەسەڵات، پروشە.
لەبارەی بەهاری عەرەبی، سازدانی جەبار عەزیز، هاوڵاتی.
خۆپیشاندانەکانی هەرێم، میدیا.
کێشەکانی ژنانی کورد، سازدانی حەمەدەمین خدر، ژیانەوە.
ناڕەزایەتییەکانی دوای 17ی شوبات، حەکیم محەمەد، کۆمەڵ.
ئایا کورد فەلسەفەی هەیە. سازدانی هەرێم ئۆسمان
دۆسێی خوێندن و گرنگیی فەلسەفە. کوردستانی نوێ، کاکێشان. 09.10.2013.
[1]