حوسێن قادر ئەحمەد نوسەری لاوی شاری چەمچەماڵ...
لە 1996/03/03 لە شاری تکریت چاوی بە دونیا هەڵهێناوە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دایک و باوکی کەوتبوونە ئەو ناوچەیەوە.
لەساڵی 2003 دوای پرۆسە گەڕاونەتەوە بۆ باکوری کوردستان، لە شاری چەمچەماڵ جێگیر بوونە، <حوسێن > هەر لە منداڵییەوە ئارەزوویەکی بێوێنەی هەبووە بۆ شتانێک کە لەسەرووی تەمەنی خۆیدا بێت، هەمیشە ویستوویەتی شتێکی نوێ بکات، هەر بۆیە لە خوێندنیشدا هەمیشە لەپێشەنگەکاندا بووە، هەمیشە خەمخۆری خانەوادەکەی بووە، پاش نەمانی باوکی لە کاتێکدا خۆی موحتاجی سۆزی باوک بووە خۆی ڕۆڵی باوکێکی گێراوە.
و خوێندی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەعیدی پیران لە چەمچەماڵ تەواوکردووە، ناوەندیش لە هێمن و دواناوەندیش ئامادەیی یەکێتی هەر لە ئەو شارەدا تەواوکردووە.
ئێستاش خوێندکارە لە زانکۆی کۆیە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی، لە قۆناغی چوارەمە، هەمیشە خەمخۆری هاوڕێ و کەسە نزیەکەکانی خۆی بووە. لە زانکۆش و لەسەر ئاستی بەشی خۆیان بۆ ماوەی سێ ساڵە لە ڕیزبەندی سێ یەکەمەکەدایە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/husain.qadir.526=KTML_Link_External_Between=facebook/husain.qadir.526=KTML_Link_External_End=
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,630
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!