بەدروشمی ژن کوشتن لەسەر شەرەف ڕاگرن ژمارەیەک لەچالاکوانی ژنانی کورد لەشاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید کۆبونەوەیەکیان لەناو سەنتەری ئەوشارە ڕێکخست.
ئه و کۆبوونەوە یە کە ئەمڕۆ 10-10-2015 ڕێکخرا، تێیدا ژمارەیەک لەوتارو دروشم پێشکەش کران، هەریەکە لەم کەس و لایەنانەش وتاری خۆیانیان پێشکەشکرد:
ژلە فەرەجی وتاری کۆمەڵەی ژنان لەڕۆژئاوای سوید، هونەرمەند دڵشاد ئەحمەد بەناوی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لەشاری یۆتۆبۆری، چالاکوان عەبدول قەرەگۆلی بەناوی کۆمیتەی پشتگیری لەداواکارییەکانی خەڵکی کوردستان، #نالیا ئیبراهیم# وتاری کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، خاتوو سارا ژنە چالاکوان وتاریان پێشکەشکرد.
سەرجەم وتارو بابەتەکان باسیان لەوە کرد کە چیتر بەسە بەناوی شەرەف و ناموسەوە ژن کوشتن، داوایانکرد کوشتنی ژن بەناوی شەرەفەوە لەکوردستان ڕابگرن.
هاوکات لەمیانەی وتارەکانیاندا پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ داخوازییەکانی خەڵکی باشوری کوردستان دەربڕی و پاڵپشتی ماف و داخوازییەکانیان بوون[1].
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,751
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!