$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە #مەریوان# سێ کەس بریندارکران.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەرێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری #هەولێر#، بەشی میوزیک و گۆرانی لەژێر دروشمی (میوزیک و گۆرانی دەنگێک بۆ نیشتیمان) دووەم ڤیستیڤاڵی کوردستان بۆمیوزیک و گۆرانی بەبەشداری هونەرمەندو موزسیانانی هەرچوارپارچەی کوردستان سازکرد.[6]
- بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران سەبارەت بە گرنگی بایکۆت و زیانەکانی بەرهەمی تورکی، لە خوێندنگایەکی ئامادەیی شارۆچکەی #دەربەندیخان# چالاکییەک بە دروشمیمن کوردم، کاڵای تورکی ناکڕمبەڕێوەچوو.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات #هەسەدە# و هێزەکانی نزیک لە تورکیا بە پشتیوانی فڕۆکە هەواڵگیرییەکانی تورکیا لە گوندەکانی دەوروبەری تلتەمەر دەستیپێکرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373130/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆبانێ بە مەراسیمێک شەهیدەکانی بەخاکسپارد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆبانێ بە مەراسیمێک شەهیدەکانی بەخاکسپارد=KTML_ImageCaption_End=
- تەرمی هەریەک لە (ئەحمەد عوسۆ 'بەرخۆدان قۆمەلخ'، عەبدوڵا قادر 'برووسک کۆبانێ'، مەروان تورکی 'مەروان' و ئاگر #ئامەد# 'زووهات')ی #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کە لە گوندەکانی سەر بە گری سپی لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شەرەف لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە #کۆبانی# بەخاک سپێردران.[2]
- لە چالاکییەکی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گوندەکانی عەین عیسا، ئەحمەد حسێن جاسم ناسراو بە (ئەبو حەفز شەرقیە)کوژرا. ئه و فەرماندە سەربازییەی ئەحرار ئەلشەرقیە، سەرپەرشتیاری ئه و گروپە بووە کە #هەڤرین خەڵەف#- یان تیرۆر کرد.[3]
- لە گوندی شرگراک-ی باشوری #گرێ سپی#، لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی چەتە هاوپەیمانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەناوچەکە مینێک تەقییەوە. بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک چەتە کوژراون و برینداربوون.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر (5) قەوارە و (4) کەسایەتییدا سەپاند، کە زۆربەیان لە تورکیان و تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی دارایی #داعش#.[5]