ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆشنبیری شاری #سلێمانی# بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان-یان ڕاگەیاند، بڕیاریشە سبەینێ کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) ڕێپێوانێکی جەماوەریی بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدەن.
کاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چالاکوان و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، پەیوەندیدار بە دەستپێکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە بارەگای نوێنەرایەتیی کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئارام هادی، چالاکوان و بەشداری کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کە بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستانیان ڕاگەیاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە یەکەم چالاکییاندا، بەرەکە سبەینێ کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ لە شاڕێی سالم (سەهۆڵەکە) بۆ بەردەم باخی گشتیی سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەریی بۆ پشتیوانییکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکدەخەن.
ئارام هادی وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داواشی لە هاوڵاتیان و توێژە جیاجیاکانی شاری سلێمانی کرد، کە بەشداریی لە ڕێپێوانەکەدا بکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپات بکەنەوە.[1]
#09-10-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,365
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!