دەکەپە/بیرلک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەندامی MK لە 3ی تشرینی دووەم لەبەرەی شەڕ لە قۆڵی #سەرێکانی#- تەل تەمر شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: جەرەن گونەش لەگەڵ هاوڕێی مەلەکەپە دەمهات (کەرەم پەهلیڤان) لە دژی هەڵمەتی داگیرکەریی فاشیست نیشانیان دا گەلانی تورکیا نەک تەنیا پشتیوانی تاڵانکردن ناکەن، بەڵکو بوونەتە هەڵگری ئاڵای برایەتی و ئازادی گەلان.
دەکەپە/بیرلک ڕاشیگەیاند، جەرەن گونەش وەکو منداڵێک لەناو خێزانێکی تورکدا چاوی کردوەتەوە، گونەش هەموو هەلەکانی کە بۆی ڕەخساوە ڕەتی کردوەتەوە، بوەتە خاوەن هەڵوێستێکی شۆڕشگێڕیی.
دەکەپە/ بیرلک ڕایگەیاند، گونەش لە 4 ساڵی ڕابردوودا لە هەموو بەرەکانی شەڕ ئامادەیی هەبووە و وتی: لە منبج بەشداری شەڕ بووە، لە بەرەی ڕەقا بە جەسورییەکی مەزنەوە شەڕی کردووە، گونەش بۆ وەدیهێنانی خەونەکەی هاتبوو، گەنجانی تورکیا هەست و خەونەکانی ئەو ژنە شۆڕشگێڕە بە جەسوورییەوە دەگەیننە دواڕۆژ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,636
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!