بەڕێز کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان
بیستوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوە خورت و ئەزیزەکەتان پیرۆز دەکەم و بەهیوام بەردەوام وەک توێژێکی گرنگی کۆمەڵگاکەمان هەمیشە لە کاروچالاکیدا بن و سەرکەوتوو بن.
ئەم بۆنەیەش بەدەرفەت دەزانم سڵاوی تایبەت ئاراستەی یەک بەیەکی ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان بکەم و سوپاسی ئەو کەس و لایەنانەش بکەم کە هاوکار و پشتیوانتانن.
خوشک و برایان:
خەباتی ئێوە بۆ نەهێشتنی جیاوازی و یەکسانکردنەوەی دەرفەتەکان بۆ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بەشێکی گرنگ لە خەبات و خەونی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دادگەر و مرۆڤ دۆست پێکدەهێنێت کە یەکێکە لەپێداویستییە گرنگەکانی دنیای سەردەم و جێگای نرخاندن و ڕێزی زۆری هەموومانە.
ئێمە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەئەرکی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی تەواوی ئەو هەنگاوانەبین کە کورتەباڵاکان دەگەیەنێتە ئامانجی پیشەیی خۆیان و ژیانێکی تەندروست و چون یەکیان بۆ دابین دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی بتوانین درێغی ناکەین.
دووبارە پیرۆزەو هەمیشە شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
#26-11-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,261
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!