ەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی #داعش# بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە #کفری#، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#30-11-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,659
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!