بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەکانی ئەم دوایە دەکەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێکیش دەکەین کە کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانکارییەکیشدا پێویستە مافی هەموو پێکهاتەکان ڕەچاو بکرێت و، هەر گۆڕانێک دەبێ بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواکارییە ڕەواکانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.
هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەکان و کوشتنی خەڵکی بێگوناح دەکەین و، سەرەخۆشیش لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
مسعود بارزانی
#30-11-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,408
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!