نووسینی: #زاهیر عەبدوڵڵا#
#هەولێر# 2019
کتێبی تەیراوە هەر بە پیاسە بیرەوەریەکانی هونەرمەندێکە لە شاری هەولێر بڵاو دەبێتەوە.
زاهیر عەبدوڵای هونەرمەند بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند: کتێبەکەم بیرەوەری خۆمە هەر لەسەرەتای مناڵیمەوە تا یەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی 1991، باسی ئەو ڕوداو بەسەرهاتانەیە کەهەر خۆم لەناویدا ژیاوم.. تەیراوەم وەک مەڵبەندی لەدایک بون و ژیانم و پەروەردەم وەرگرتوە، نەهاتووم باسی جوگرافیای تەیراوە بکەم و بڵێم چۆن و کێ بنیاتی ناوە.
ئەوەشی وت: جگە لە چەند وێنەیێکی قۆناغەکانی ژیانم وەک ئەلبوم لە کۆتایی تەیراوە... هەر بە پیاسە داندراوە، کتێبەکە قەبارە گەورەیە و لە 456 لاپەڕە پێک هاتووە.
زاهیر عەبدوڵا یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری نواندن لە شانۆ وسینەما کە نزیکەی 40 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەریە ودواین کاریشی بڵاو کردنەوەی کتێبی تەیراوە هەر بە پیاسە یە کە بڕیارە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە #12-12-2019# لە هۆڵی یەکێتی نوسەرانی کورد لە هەولێر کۆری ناساندن وبڵاوکردنەوەی بۆساز بکرێت [1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,241
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!