بەناوی خوای گەورە
کۆچی ناوەختی هونەرمەندی ناسراوی شاری #سلێمانی# و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری کورد (#ئاسۆ عومەر سوارە#) لەدڵەوە خەمبارو نیگەرانی کردم.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەو سەرجەم خزمان و ئاشنایان و دۆستانتان دەکەم و خۆم بە هاوسۆز و هاوبەشی خەمتان دەزانم.
کاکە ئاسۆ، ڕۆژانێک لەرێگەی هونەرەکەیەوە، ئێمەی دەبردەوە بۆ زەمانی شاخ و ڕوحی گیانفیدایی و خۆبەختکردنمان لەپێناو خاک و ووڵاتدا بە بەر دەکردینەوە، بەر لەکۆچکردنیشی لەرێگەی میدیاو، وەک ڕاگەیاندکارێک ئاشنای چەندین بیرەوەری و گێڕانەوەی ژیانی هونەرمەندان و کەسایەتیە ناسراوەکانی شاری سلێمانی و کوردستانی کردین.
کۆچی ناوەخت و ناوادەی ئەو هونەرمەندە، خەمێکی قووڵەو کەلێن و خەسارەتێکی گەورەیە.
خودای گەورە گیانی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی کەس و کارو هاوڕێ و هونەرمەندان بداتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل
#30-12-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,173
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!