بە ڕێزان ڕۆژنامە نووس و ستافی تەلەفزیۆنی ئایندە لە #گەرمیان#
سڵاوێکی گەرم..
ساڵیادی پەخشی کەناڵە ڕەنگینەکەتان لێ پیرۆز بێت. تەلەفزیۆنی ئایندە ساڵانێکە لێبڕاوانە و پێشمەرگانە خزمەت بەخەڵکی قوربانیدەر و نیشتمانپەروەری گەرمیان دەکات و بەتام و بۆن و ڕەنگی گەرمیانیانە پەیامی یەکێتی و وشە و وێنەو کلتوری کوردانە بەخەڵکی گەرمەسێر دەگەیەنێت و ڕووماڵی خۆشی و ناخۆشییەکانیان دەکات.
هیوای ساڵێکی نوێ و قۆناغێکی نوێتان بۆ دەخوازم و دەستی ماندووبوونی کارمەندان و ستاف و خێزانی تەلەفزیۆنەکەتان دەگوشم.
پیرۆزە و سە ڕکە وتوو بن
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
#31-12-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,292