یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسم لە بارەی چالاکییەکەییەکانیانەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان چەندین چالاکی ئەنجامدران. لە گەڕەکی ئیپەک یۆڵی-ی شاری وان بە فیشەکی هەوایی، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس شەرمەزار کراو دروشمی 'فەرماندار ساکینە دەژیت، ژن شەڕ دەکەن' بەرز کرایەوە. هێزەکانی دوژمن دەرباسی گەڕەکەکە بوو، دواتر گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێنا و دەوروبەری گەڕەکەکەیان گەمارۆ دا. یەکینەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو شوێنی چالاکییەکەیان بەجێ هێشت.
هەمان کاتژمێر لە دژی هێزەکانی دوژمن کە ویستیان دەرباسی گەڕەکی فوراتی ناوچەی ئارمووش ببن، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییەکمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ژمارەی بریندارانی دوژمن نەزانرا. یەکینەکەمان توانی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە شوێنی چالاکییەکە بەجێ بهێڵێت.[1]
#16-01-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,783
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!