=KTML_FontSize_Begin=18=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=کۆی گشتی دەستگیرکراوان لە ئاسایشی سلێمانی لەماوەی یەک ساڵدا (2019) 3595 کەس بووە=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بەپێی ئامارێکی ئاسایشی پارێزگای #سلێمانی# ئاماژە بەوەکراوە کۆی دەستگیرکراوان بە مادەی 2 و 4ی تیرۆر بریتیە لە 331 ئەندامی #داعش# کە 280ی ڕەگەزی نێرەو 51یان ڕەگەزی مێ کە 285یان عەرەب و 46 ئەندامیشیان کوردن کە لەو
ژمارەیە 36 تیرۆریستیان دراونەتەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق.
دەستگیرکردنی 331 تێرۆریست لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|
دەستگیرکردنی 331 تێرۆریست (عەرەب و کورد) لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە 291 کەس بە پێی مادەی 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون کە دەستگیراوە بەسەر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ حەپی هەمەچەشن.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختە و دزینی شوێنەوار و ڕفاندن و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە قاچاخچێتی مرۆڤ و سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنور 2027 تۆمەتبار لەهەردوو ڕەگەز دەستگیرکراون.
ئامارەکە ئاماژەی بەوەشداوە: 374 تۆمەتبار لە ئاسایشی سلێمانییەوە بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی پۆلیس کراون.
دەستگیرکردنی تاوانباران لە لایەن ئاسایشی سلێمانی، لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|
بەشێکی تری ئامارەکە باس لەوەدەکات لیژنەکانیان توانیویانە 5379 پسوڵەی سەرپێچی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامێتی سلێمانی بکەن و 343 دوکان و شوێن دابخەن و دەست بەسەر 1.143.854 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوودا بگرن و بڕی 255.025.000 دینار سزای سەرپێچیکاران بدەن.
چالاکییەکانی ئاسایشی سلێمانی لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|
بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بە دەرمانی بەسەرچوو کردووە و دەڵێت 778 کارتۆنی دەرمانی پزیشکی بەسەرچوو و 73 تەن و 554 کارتۆنی دەرمانی کشتوکاڵی لەناوبراون.
لەبارەی تاوانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوەکراوە 536 کەس دەستگیرکراون، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک وسناپچات و ئینستاگرام و تۆڕەکانی دیکە.
.[1]
#23-01-2020#