دۆخی وەبەرهێنان و بەڵێندەرانی پارێزگای #سلێمانی# لە چاو ساڵانی ڕابردوو بەرەو پێش چوونی باشی بە خۆوە بینوە، هاوکات چاویان لەوەیە حکوومەت لە ڕێگەی پڕۆژەیاسای چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانەوە هەوڵ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتری وەبەرهێنان بدات و بارودۆخی بەڵێندەرانیش باشتر بکات.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left=KTML_Quote_Icon=📍=KTML_Quote_Content= لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2019، 327 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی مۆڵەتیان وەرگرتوو و
زۆرترین پارەی تەرخانکراویش بۆ سێکتەری پیشەسازی بووە=KTML_Quote_End=
لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا (2015 - 2010) بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی #داعش#ەوە دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی سستبوونی بەخۆوەبینی، بەڵام ساڵی 2019 تاڕادەیەک دۆخی وەبەرهێنان و بەڵێندەران لە چاو ساڵانی ڕابردوو باشزتر بوو، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت، ساڵی ڕابردوو 15 پڕۆژەی گەورەو گرنگ لە لە پارێزگاکە مۆڵەتیان وەرگرتووەو لەگەڵ حکوومەتیش هەماهەنگیان هەیە، بۆ ئەمساڵ (2020) زۆرترین ئاسانکاری بکەن بۆ وەبەرهێنانی پڕۆژەی دیکە.
لە تەک باشبوونی دۆخی وەبەرهێنان بەڵێندەرانیش بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر بووە و بە وتەی وتەبێژی یەکێتی بەڵێندەران لیژنەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و ئابووری دروستکراوە، بۆ تەواو کردنی ئەو پڕۆژانەی کە وەستاون و ڕێژەی تەواوکردنیان لە 70% زیاترە.
بە گوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی لەنێوان ساڵانی 2004 بۆ 2019، 327 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی مۆڵەتیان وەرگرتووەو بەهۆی قەیرانی دارایشەوە 37 پڕۆژەیان هەڵوەشاوەتەوەو ئێستا کارکردن لە بەشێکیان دەستیپێکردوەتەوە، کۆی ئەو پڕۆژانەش کە کاریان لەسەر کراوە لە 13 سێکتەر پێکهاتوون و زۆرترین پارەی تەرخانکراویش بۆ سێکتەری پیشەسازی بووە.[1]
#23-01-2020#