ڕۆژی #23-01-2016# گرووپی گوڵنار بۆ برەودان بە فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی و نووسینەوەی سەرگوزەشتە و مێژوو و ئەزموونی کەسایەتییەکانی کورد دامەزرا، ئامانجی گوڵنار بریتی بوو لە ناساندنی سیمبولە دیارەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ناسینی ئەوانەی ڕابوردووش لە زاری ئەوانەی ئەمڕۆوە!
گوڵنار گوڕ و تینێکی بەخشییە نووسینەوەی یاداشت و بیرەوەریی کەسایەتییەکانی کورد، لە زاری خۆیانەوە ئەزموون و ژیانی ڕابوردووی خۆیانیان نووسییەوە، گوڵنار بووە مینبەر و دەنگێک تا ئەو کەسایەتییانە بەر لە مەرگیان خۆیان بە میللەت و جەماوەرەکەیان بناسن، پاش مەرگیان نەکرێنە کۆتری ئاشتی و باڵایان تا کەشکەڵان بەرز بکرێتەوە.
گوڵنار هەموو سنوورە دەستکردەکانی ئایدیۆلۆژیا و حیزب و مەزهەب و گرووپ و ناوچەگەرێتی تێپەڕاند و بێ جیاوازی سەدان کەسی بە ئەزموونی بەسەرکردەوە و بە خوێنەرانی خۆی ناساند.
گرووپی گوڵنار
#23-01-2020#
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/Gullnar2016=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: گرووپی گوڵنار=KTML_Link_Facebook_End=
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,158
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!