هێزی ڕزگاری #عەفرین#، دوو چەتەی داگیرکەری لە عەفرین کوشت و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی تێکشکاند.
ئەمڕۆ هێزی ڕزگاری عەفرین، دەربارەی چالاکییەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بڵاوکراوەکەی هێزی ڕزگاری عەفریندا هاتووە: لە 27 ئەم مانگە لەناو شاری عەفرین چالاکێکی تەقینەوە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەنجامدراوە، ئۆتۆمبێلێکی هێزی داگیرکەر کراوەتەوە ئامانج و تێکشکێندراوە.
هەروەها 28ی ئەم مانگە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە نێوان گوندەکانی ڤڵا قادێ و بەڕادێی سەر بە ناوچەی شەرا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان تێکشکاندوە کاتێک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
دەرباری هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕۆژی 27 و 28ی ئەم مانگە گوندەکانی عەفرین و شەهبایان بە مەدفەع و هاوەن بۆردوومان کردوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەش زیانی ماددی بەر خەڵکی هەرێمەکە کەوتووە.[1]
#29-01-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,984
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!