ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکیی گەریلاکان لە خواکورک و چەلێی سەر بە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان، دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، ڕۆژی 30ی ئەم مانگە کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شەهید دەروێش چالاکییان ئەنجامدا و مۆڵگە و حەشارگەکانی دوژمنیان کردە ئامانج و بە تەواوەتی ڕووخاندیان، ئەوەندەش بۆمان ڕوون بووەتەوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، چوار سەربازی دوژمن کوژراون، سوپای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە چەکی قورس ناوچەکەی تۆپباران کردووە و کوژراو و بریندارەکانی دوور خستووەتەوە.
هەروەها هاتووە: کاتژمێر 09:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆش، هێزەکانمان لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ دژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی کۆردینە چالاکییان ئەنجامدا، گورزی سەخت لە مۆڵگە و حەشارگەکانی دوژمن وەشێندراوە، بەڵام ژمارەی کوژراو بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە.[1]
#31-01-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,944
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!