بۆ / بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی #سلێمانی#
بابەت / پیرۆزبایی
وەک بەڕێزتان ئاگادارن لە دوایین ئەنجامی ڕیزبەندی وێبۆمێتریکس کە لە مانگی کانونی دوەمی ساڵی 2020 دا ڕاگەیەنرا، #زانکۆی سلێمانی# توانی بگاتە ئاستی ڕیزبەندی 3847 لە نێو زیاتر لە 28 هەزار زانکۆی سەرتاسەری جیهان، کە لە چوارچێوەی ئەم سیستمەدا ڕیزبەند دەکرێن.
بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن و مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی ئازیز دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، ئەم ئەنجامانە پێمان دەڵێن کە زانکۆکانی کوردستان هەنگاوی جدی ناوە بۆ دەرکەوتن و درەوشانەوە لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی و لە هەمان کاتدا ئاماژەیەکی دڵنیاکەرەوەیە کە زانکۆکانمان توانا و کارایی بەرچاویان هەیە کە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و لە سەر ئاستی جیهانیش بچنە ڕیزی زانکۆ پێشەنگەکانی دونیا، هاوکات ئەم ئەنجامە کۆمەڵگەی ئەکادیمی زانکۆی سلێمانی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی نوێوە کە دەبێت ئەم سەرکەوتنە بپارێزن و باشتر سود لە ژێرخان و کامپەس و توانا مرۆییەکان و توانا زانستی و ئەکادیمییەکانی زانکۆ وەربگرن و بۆ پێشکەوتنی زیاتر هەنگاو بنێن، بێگومان #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی لەم ڕوەوە پشتیوانی زانکۆی سلێمانی و هەمو زانکۆکانی کوردستان دەبێت.
دوبارە دەستخۆشی و پیرۆزباییتان لێدەکەین...
#05-02-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,054
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!