ئەمڕۆ بیست ونۆ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی 1991 تێدەپەڕێت. بەم بۆنە شکۆدارەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
راپەڕینی شکۆداری 1991 وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کە بەرامبەر ستەم و داگیرکاریدا ڕاپەڕی و ئەو پەیامەی بە هەموو جیهان گەیاند کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی و چەوساندنەوە و نکوڵیکردن لە مافە ڕەوکانی ڕەتدەکاتەوە.
راپەڕینی مەزنی ئاداری 1991، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەموو چین و توێژ وپێکهاتەکانی کوردستان بوو، دەسکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان و ئەو ئاوەدانیی و پێشڤەچوونەی دۆزی ڕەوای خەلکی کوردستان و پێگەی دیاری هەرێمی کوردستان لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بەرهەمی شۆڕش و سەرهەڵدانە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان و لە نێویشیاندا ڕاپەڕینی مەزنی 1991 ە کە پێویستە بە هەمان گیانی یەکڕیزی و یەکدەنگی ڕاپەڕینەوە پارێزگاری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین.
ساڵیادی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#05-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,455
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!