#پژاک# ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران بەرپرسە لە تەندروستی جەستەیی و دەرونی هەموو زیندانیانی سیاسی، پێویستە بۆ مسۆگەربوونی مافی زیندانیانی سیاسی بەپێی پەیماننامە و پێوەرە نێونەتەوەییەکان (کە ئێرانیش تێیاندا ئەندامە)، بەرپرسیارانە و بە دوور لە بەرژەوەندییەکانی دەسەلاتی خۆی هەڵسوکەوت بکات.
ڕاگەیەنراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:
ڕوانینی زاڵ بەسەر سیاسەتی ناوخۆیی ئێران لەسەر بنەمای ئەمە دانراوە کە دەتوانێت هەڕەشەکان بکاتە دەرفەت، شایەنی باسە کە لەم تێڕوانیینەدا تەنها بەرژەوەندییەکانی تاکلایەنەی دەوڵەت و دەسەڵات جێی پێدراوە و بەرژەوەندی گەل هیچ جێگایەکی نییە، بۆ هەمووان ئاشکرایە کە مەودایەکی گەورە کەوتووەتە نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات، کە دەسەڵات بەردەوام بە دروشمە ویشک و بێ ناوەڕۆکەکان هەوڵەدەدات ئەو مەودایە و لێکەوتەکانی پڕبکاتەوە و بیشارێتەوە، قەیرانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا، بێگومان ئەنجامی بەڕیوبەرایەتی هەڵە و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ڕەوایەتی لەدەستچووی دەسەڵاتە، دەسەڵات بەردەوام کێشەکان لە ڕوانگەی سیاسیی و ئەمنییەتییەوە دەبینێت و ڕێکارەکانیشی هەر لەم چوارچێوەیەدایە، هەبوونی هەمیشەیی ئەم ڕوانگەیەش بۆ لە ئەستۆنەگرتنی ئەرکەکانیەتی، بەم دواییانەش دەبینین کە پێچەوانەی هەموو پێوانە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەکان، مافی سەرەتایی زیندانیان نەک تەنها ڕەچاو ناکرێت، گەیشتووەتە قۆناغێکی قەیراناوی و مەترسیدار، لەگەڵ دۆخی خراپ و کارەساتباری زیندانەکانی ڕژێم بە تایبەت لە بواری پاکوخاوێنی و تەندروستیدا، ئەمکارە نیگەرانییەکی قووڵی لەناو کۆمەڵگا، خانەوادەی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی ئێران و جیهان دروست کردووە.

بەرپرسیارێتی هەر چەشنە ڕووداوێک کە تەندروستی و ژیانی زیندانیانی سیاسی بخاتە مەترسییەوە لە ئەستۆی ڕژێمی ئیراندایە و ئەوان چاوپۆشیی لێناکەن، هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان، چالاکوانانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ و خانەوادەی زیندانیانی سیاسی دەکات کە لەم بابەتەدا هۆشیارانە و مرۆڤدۆستانە کار بکەن.[1]
#30-03-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,018
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!