$باکووری کوردستان$
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی #کۆرۆنا#وە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
ئاماری مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان تا رۆژی 27-05-2020
|
|
|
|
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند ڕەش، ڕەسووڵ بارووت، ڕەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی، سەید نەجمەدین حسێنی و یوسف سمسان” لە زیندانی ناوەندیی شاری #شنۆ# ڕاگیراون کە سەرجەم حوکمی 81 ساڵ و 6 مانگ زیندانیان بە سەردا سەپاوە. شایانی باسە، لە کۆی ئەو 17 بەندکراوە سیاسییە، 16 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی “لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” و یەکێکیان بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کەژوان ئازادیان خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری #مەریوان# و چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی ڕەوانی زیندانی ئەو شارە کرا.[4]
- بارودۆخی تەندروستیی محەممەد قادری هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری #پیرانشار# بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنییەتی لە #ورمێ# نالەبارە و بەهۆی ئازار و ئەشکجەی تووندی جیسمانی لە هۆشی خۆی چووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بانگهێشتی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کراون و بۆ ماوەی چەند خولەکێک کوڕەکەیان بە بێهۆشی بینیووە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382144/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەژوان ئازادیان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەژوان ئازادیان=KTML_ImageCaption_End=
- مەحموود ڕەزا مورادی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی #کرماشان# بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند، تاوەکو 10 ڕۆژ پێش ئێستا تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان لە کەمبوونەوەدا بوو، بەڵام کتوپڕ دۆخەکە گۆڕا و ژمارەی مردووان بەرزبووەوە. مەحموود ڕەزا دەڵێت، خەڵک لەو پارێزگایە زۆر بە کەمی پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی دەبن و ئەوە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.[3]
- سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خوسرەو فەرەهمەند، محەممەد پەروازە کوڕی ڕەشید و محەممەد ئەفرا کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی نێی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بانگهێشت کردووە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک گوندی #سەفرە#ی دۆڵی #شیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانایەتی#ی سەربە #ماوەت# بۆردوومانکرد، لە ئەنجامدا زیانی گیانی بەر گەریللاکانی #پەکەکە# کەوت و نەخۆشخانەی گوندەکەش ڕووخا.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی تا ڕۆژی 15-06-2020 درێژ کردەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەپێی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چیای ئاسۆسی سەر بە شارۆچکەی ماوەتی پارێزگای سلێمانی، پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە کوژراون.[3]
- 11 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن #بەدەل بەرواری# ئەو مامۆستا و چالاکوانەی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای هەفتەی ڕابردو لە #دهۆک# دەستگیرکرا، بەزوترین کات ئازاد بکرێت.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382144/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 27-05-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382144/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- #لیزا فەلەکەدین کاکەیی#، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ڕەخنەگرتن لە وتارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەنەبونی ناوبراویش بۆ بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان بە پێشێلکاری پەیڕەویی ناودەبات و دەشڵێت: ئەم دۆخە نەخوازراوە چیدیکە لە سەرۆکی پەرلەمان قبوڵ ناکرێ.[1]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی #گەرمیان#، گردبوونەوەیەکیان بۆ ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری ئەنجامدا، کە لە خۆپیشاندانەکەی شاری دهۆک دەستگیرکرا و هەتا ئێستا ئازادنەکراوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی پۆلیسی #کەرکووک# بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، ژن و پیاوێک بە تۆمەتی کوشتن و دواتر سەربڕینی پۆلیسێکی کورد لە کەرکووک دەستگیرکراون کە هاوژینی یەکدین.[3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی دەباشانی #سلێمانی# بەهۆی شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک لەگەڵ شوفێرێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە دەمانچە دەکوژرێت، بکوژەکەش هەڵدێت.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەنێو کارگەی شیشی ماس لە ناوچەی #بازیان# بەهۆی تواندنەوەی ئا#سنە#وە تەقینەوەیەک ڕوویداوە و کەسێک بەناوی عەبدولکەریم عەبدولسەمە، خەڵکی شاری کەرکووکە و گیانی لەدەستداوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- حکومەتی کاتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا زمانی کوردی لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە هەرێمی #عەفرین# دەرهێنا.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 14 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 287 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 52 کەس چاکبوونەتەوە.[6]
- ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بە مانشێتی لە ئیدلبەوە بۆ تەرابلوس: تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستی داوەتە قومارێکی مەترسیدار، باسی لە لەشکەرکێشی و ناردنی چەتەکان لەلایەن #ئەردۆغان#ەوە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی دەکات.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)