هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە 4 و 5ی نیساندا هێزەکانیان چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی 4ی نیسان هێزەکانمان لە گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوەن.
هێزەکانمان لە گوندەکانی دێرسیوان و چەمای سەر بە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی داگیرکەر 2 چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی هەردوو چالاکیەکەدا 2 ئۆتۆمبێڵی چەتەکان تێکشکێنران و 6 چەتە کوژران.
ڕۆژی 5ی نیسان هێزەکانمان لە گوندی مالیکیەی سەربە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک کوژرا.
هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشەری سەر بە عەزاز لەدژی سەنگەرێکی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکاندا 7 چەتە و سەربازێکی تورک کوژران و 2 ئۆتۆمبێڵیش تێکشکێنران.[1]
#07-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,075
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!