ئەو هاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکەم: کۆمەک (تبرعات)
تاکو ئێستا 20 مليۆن و 500 هەزار دۆلار کۆمەک خراوەتە سەر هەژماری ناوەندی ئەنجومەنی وەزيران، ئەم پارەیە بۆ کڕينی خۆراک ودەرمان تەرخان دەکرێ، دواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی هەرێم بە پێی ڕێژەی دانیشتووان دابەش دەکرێت.
دووەم: بەغدا 3 مليار و 500 ملیۆن ديناری ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ #وەزارەتی دارایی# بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.
سێیەم: ڕێکخراوی WHO هيچ بڕە پارەیەکی کۆمەک نەکردووە، تەنها هەندێک ئامێر و کەرەستەی تەندروستی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.
چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری داوه (600) مليار دينار بەسەر خەڵکی هەژار دابەش بکات، هەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
#16-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,582
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!