پاشنیوەرۆی ڕۆژی 27ی خاکەلێوە، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی پەنابەرانی مەخموریان لە ڕۆژئاوای شاری هەولێر بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە سێ ژن لە دانیشتوانی ئەم کەمپە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ساڵانێکی زۆرە خاکی باشوری کوردستان لەلایەن فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و مادییان بە خەڵکی ناوچەکە گەیاندوە. بۆردومانی کەمپی مەخمور دوا نمونەی ئەم دەستدرێژییانەیە کە لەلایەن سوپای تورکیا دەکرێتەسەر خاکی باشوری کوردستان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دانیشتوانی مەخمور و ناوچەکە و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، بۆردومانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور و دەستدرێژی حکومەتی تورکیا بۆ سەرخاکی باشوری کوردستان بەهەر بیانوییەک مەحکوم دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات بە گرتنەبەری ڕێکارە نێودەوڵەتییەکان هەوڵبدەن بەر بە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بگرێت.
#16-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,819
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!