بەبۆنەی (22) ی نیسان یادی (122) ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی ڕۆژنامەی (کوردستان)، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین لەهەر شوێنێکی جیهاندان و ئەرکی ڕۆژنامەنەوانی بەشێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە جێبەجێ دەکەن.
دەرچواندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ساڵی 1898 لەلایەن مقداد مدحەت بەدرخان و بنەماڵەی نیشتمانپەروەری بەدرخانەوە، وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بوو لە ڕەوتی فەرهەنگی گەلەکەمان و بزووتنەوەی کوردایەتی و کوردەواری بۆ مافەکانی.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، جگە لەوەی ڕچەشکێنی مێژوویی کردووە لە ڕۆژنامەوانی کوردی دا و یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی و یەکەم تەلەفزیۆنی کوردی دوای ڕاپەرینی دامەزراندووە، هەمیشەیش خەباتی کردووە بۆ فراوانترکردنی زەمینەی ئازادی ڕۆژنامەنووسی و لەم بوارەیەشدا دەستکەوتی زۆر بەدیهاتووە، داوا لە ڕۆژنامەنوسانی کوردستان دەکەین، لەم قۆناغەدا، کە پێشکەوتنی گەورە لەبواری میدیا بەدیهاتووە، زیاتر خۆیان سازبدەن بۆئەوەی بە شێوەیەکی باشتر و بە پابەندبوون بە یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی ئەرکەکانیان ڕابپەرێنن.
سەربەرزی بۆ شەهیدانی قەڵەم و ڕەنجی بە بەرهەمی باوکە دامەزێنەرەکان و ڕابەرانی ڕەوتی سەد و بیست و دووساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردستانی.
راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#21-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,735
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!