بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای #سنە# ڕایگەیاند: لە ساڵی 98، لە پارێزگای سنە، 39 کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
بێهتاش خانابادی، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: ئەو ڕێژەیە بەنیسبەت ساڵی 97 کە 18 کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دابوو، 21 لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە تەندروستییە، هەموو کرێکارانی قوربانیی ڕووداوی کار لە ساڵی 98، پیاو بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ئاماژەی بە ڕووداوی گازگرتوویی کرد و ڕایگەیاند: لە ساڵی 98، 18 کەس تووشی گازگرتوویی بوون کە بەنیسبەت ساڵی 97، 12.5 لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.[1]
#27-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,756
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!